‫ئازادی رۆژ هه ڵات‬

سڵاو هاوڕێان و هاوڕێبازانی خۆشه ویست.
گرووپی ئازادی رۆژ هه ڵات ت...ه نها به مه به ستی ڕزگارکردنی رۆژهه ڵاتی کوردستان له ده ستی ڕه شی کۆماری ئیسلامی و به ده ر خستنی پیلانه کانی کۆماری سێداره و جاشه چه واشه کاره کانیان بنه ره ت نراوه ،ئێمه باوه رمان به فێدرالیزم و کۆنفێدرالیزم و ... نیه و ده ڵێین ئه مانه دیسان کڵاوی شه رعیه بۆ بێ ده نگ کردن و به ڵا ڕێبردنی خه باتی گه لی کوردله ڕٶژهه ڵاتی کوردستاندا و ته نها ڕێگای ڕزگاری٤پارچه ی کوردستان به گشتی و ڕۆژ هه ڵات به تایبه تی ویستی سه ربه خۆی و ناسیونالیزمی کوردیه وه ویستی سه ربه خۆی به ته نها چاره سه ر ده زانین بۆ ڕٶژ هه ڵاتی کوردستان به ڵام به و باوه ره که ' یه که م هه وڵ بده ین پارچه ی زۆلم لێ کراو و بن ده ستی خۆمان واتا ڕۆژ هه ڵات ڕزگار بکه ین جا دوای هه وڵ بده ین بۆ یه کگرتن٤پارچه ی کوردستان و ڕاگه یاندنی ده وڵه تی کوردی' ، ئێمه باوه رمان وایه که جمهووری ئیسلامی گۆڕانی تێدا نابێت (اصلاح پذیر نیه) وه نابێت به ته مای گۆڕان بین له حکوومه تی جمهووری ئیسلامیدا(کۆماری سێداره), هه ر وا که له ٣٦ ساڵی ڕابردوودا بینیومانه ته نها مافی کورد به خه بات کردن و گیان به خت کردن و قوربانی دان به ده ست دێت .
ئێمه ش وه کوو باکوور و باشوور و رۆژ ئاوا ده بێ به ته مای ره حمه تی ده سه ڵات نه بین و خۆمان مافی خۆمان بستێنین .با له سه رمان مزایده نه کرێت و دیسان نه مان که ن به گۆشتی قوربانی با چاره نووسی خۆمان ته نها له ده ستی خۆماندا بێت .
ڕیبه رایه تی حزبه کانی رۆژ هه ڵاتیش ئاگادار بن که خه ریکن دوا ده که ون له خه باتی لاوانی ڕۆژ هه ڵات، تۆزێ به سیاسه ته کانی خۆیاندا بچنه وه و چی دی خۆیان بریاده ر بن نه ک گوێان له ئه مری ئه میرانی زه رد و سه وز بێت!!. ئه گه ر هه ر به م شێوه یه درێژه بده ن به بێ ده نگی و بێ هه ڵوێستی و له به رانبه ر به و زۆڵم و زۆره ی کۆماری سێداره که به گه لی کوردی ده کات که مته رخه م بن ، دڵنیا بن بۆ هه تا هه تایه ناوتان له بێده نگی دا ون ده بێت .
گه لی کوردی ئازیزیشمان له ڕۆژهه ڵات
" با به ووشیاریه وه هه وڵ بده ین هه موو هێزه کان و حیزبه کان ته نها له یه ک ڕێگا دا قبووڵ بکه ین ئه ویش (سه ربه خۆی و کورد په روه ری ڕاسته قینه ) بێت، با ئاگامان له فێڵو فریوی ئه ودوژمنانه ش بێت که وه کوو کورد وته نی گورگن له پێستی مه ڕدا خۆیان حه شارداوه وده یان هه وێ له سۆزی کوردایه تی و به ناوی کورده وه بازرگانی له سه رمان بکه ن ،با دیسان له هه ست و سۆزی کوردانه مان ئیستفاده و بازرگانی نه کرێت ئێمه ی کوردی ڕۆژ هه ڵات ده بێت به و قه ناعه ته بگه ین که ته نها خۆمان ده توانین مافی خۆمان له داگیر که ر بستێنین و پشت به گه له که مان ببه ستین ،که واته با هه موومان ده ست له ناو ده ستی یه ک شۆرشی نوێ رۆژ هه ڵات ده ست پێبکه ینه وه.
ئه و که سانه که باوه ریان به م ڕێبازه هه یه " یه که م هه وڵ دان بۆ ڕزگاری رۆژهه ڵاتی کوردستان دوای پێکان ئه و ئامانجه مان هه وڵ دان بۆ یه کگرتنی ٤پارچه و ڕاگه یاندنی ده وڵه تی کوردی " هه وڵ بده ن ئه م گرووپه به بۆچوونه جوانه کانی خۆیان ره نگین بکه ن .
سه ربه رزی و سه ربه خۆی بۆ گه لی کورد
زۆرسوپاس بۆ به شداری کردنتان .
ئاددمین hiwa azadi
.
یاساکان
١.هه موو بۆچوونێ ئازاده ئه گه ر قسه ی خراپ و بێرێزی تێدا نه بێت ، بێ ڕه بت نه بێت و چه واشه کارانه ش نه بێت
2.ئه و که سانه که ڕێکلام به ڵاو ده که نه وه بڵاک ده کرێن.