‫ڤێرگه‌ی ڕێنووس ئاڤیستایی Avestan Alphabet‬

من له به‌ر ئه‌وه‌ی كه ڤێرگه و جێگه‌یك بۆ ڤێركردن ڕێنووس ئاڤیستایی نه‌و ، ئه‌م كارمه ده‌س پێ كرد و له ئه‌م بواره تا ئه‌نازه‌ی خۆم شاره‌زام و ئه‌كۆشم ئه‌گه‌ر پرسیارێكتان بێت وڵامی به‌مه‌وه ، هه‌ر كه‌سیش ئه‌توانێ یارمه‌تیم بات ، حه‌ز ئه‌كه‌م.

له‌باره‌ی ئاڤیستا
ئاڤیستا په‌ڕتۆكه پیرۆزه‌كه‌ی ئایینی زه‌رتۆشتیه وه‌لێ په‌ڕتۆكه ئاسمانی ئه‌م دینه نیه
په‌ڕتۆك ئاسمانی ئه‌م دینه ، گاته‌كانه
گاته‌كان به‌شێ‌كن له ئاڤیستا
پاشماوه‌ی ئاڤیستا نووسراوه‌ی مۆغه‌ پایه‌به‌رزه‌كان ئه‌م ئایینه‌سه

له‌باره‌ی ڕێنووس ئاڤیستایی
ئه‌م ڕێنووسه تایبه‌تی زوان ئاڤیستاییه و بۆ خوه‌ندنه‌وه‌ی په‌ڕتۆكه‌ ئایینیه‌كانه، كۆن‌ترین ڕێنووسی جیهانه، ئه‌و جۆره‌ی كه یوونانی‌گه‌ل نووسیگیانه ئیسكه‌نده‌ر هه‌ڵمه‌تی هاورد بۆ ئێران، له ئه‌و زه‌مانه دوو نووسراوه‌ی گه‌وره‌ی ئاڤیستایی‌مان بوو ، كه یه‌كێكی وا له پرسپۆلیسا بوو سووتاندیان و ئه‌وی كه له گه‌نج شیپگان(ئاگردانی ئازه‌رگۆشه‌سپ له لای تكاب و بیجاره‌وه)بوو، بردیان.په‌س مێژووی ئه‌م ڕێنووسه هه‌ڵ ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ پێش له هه‌خامه‌نشی و بۆ باش‌تر زانین له ئه‌م بواره پێشنیار ئه‌كه‌م نووسراوه‌ی كاك سوورنا فیرووزی بخوێننه‌وه كه له داهاتووی نزیكا خۆم به زوانی كوردی هه‌ڵی ئه‌گه‌رنمه‌وه.
ئه‌م ڕێنووسه فره به‌هێز و تواناس تا ئه‌و جێگای كه ئه‌یان توانی ده‌نگی وردبوونی شیشه‌ی پێ بنووسن یان ده‌نگی په‌له‌وه‌ره‌كانی پێ بنووسن
ئه‌م ڕێنووسه 14 بزوێن یان ده‌نگداری هه‌س كه له جیهانا ته‌كه تا جێگه‌ی كه ئه‌توانین بێژین ئه‌م ڕێنووسه، تایبه‌تی گۆرانی‌بێژی و گۆرانی‌خوه‌ندنه‌وه‌س.
هه‌روه‌ها نه‌بزوێنه‌كانی یان پیته‌بێ‌ده‌نگه‌كانی تایبه‌تی خوه‌ین و له زوان‌گه‌ل‌ترا نین
ئه‌گه‌ر چه مه‌سعوودی(نووسه‌ر مروج الذهب)نووسیگیه كه زوان ئاڤیستایی، 60 پیتی بووگه.
ئه‌م ڕێنووس و زمان هه‌ڵ‌ئه‌گێرێته‌وه بۆ پێش له زوان و ڕێنووس په‌هله‌وی و دواتر له ڕێنووس پارسی كۆن، یانێ به‌ین هه‌خامه‌نشیان و ساسانیان.
وه‌لێ هه‌فت ڕێنووسێ كه له زه‌مان ساسانیانا بوو، ئه‌مانه‌سه:
1-ڕێنووسی هام:ڕێنووسێ بوو وا خه‌ڵك پێ ئه‌ینووسی و 28 شێوازی بووگه، وه‌ك:
«داد دبیره»: بۆ ده‌ستوورگه‌ل دادپه‌روه‌ری
«شهرآمار دبیره»: بۆ سیاهه‌ی شار
«گنج آمار دبیره»: بۆ سیاهه‌ی خه‌زانه
«کده آمار دبیره»: بۆ سیاهه‌ی كیشوه‌ر
«آخور آمار دبیره»: بۆ سیاهه‌ی ئاسمان‌پێو
«آتشان آمار دبیره»: بۆ سیاهه‌ی ئاگر
«روانگان آمار دبیره»: بۆ سیاهه‌ی ئه‌وقاف
2-ڕێنووسی گه‌شته: بۆ نۆسین له بان دینار و درهه‌م و بۆ په‌یمان نووسین و 28 پیتی بووگه.
3-ڕێنووسی نیم‌گه‌شته-«داس‌سهریه»:بۆ نووسین له بوار ژیری و بژیشكی و 28پیتی بووگه.
4-ڕێنووس فه‌روه‌رده-ڕێنووسی نامه: بۆ نووسین ده‌ستور پاشاگه‌ل و 33 پیتی بووگه.
5-ڕێنووسی ڕاز-ڕێنووسی پاشا-«رازسهریه»:بۆ نووسین راز-و-ره‌مز پاشاگه‌ل و 40 پیتی بووگه.
6-ڕێنووس دینی-«دین-دبیره»-«دین دپی وری»:بۆ نووسینی گورانی‌گه‌ل دینی و 60 پیتی بووگه و ئاهه‌نگین‌ترین و ره‌ساترینه بۆ نووسین له هه‌ر بوارێكا.
7-ڕێنووسی ویسپ:له زه‌مان خۆیا ، گشت پیته‌كانی تێیا بووگه و به ئه‌م ڕێنووسه زوان‌گه‌ل روومی و ئێگیپتی و به‌ربه‌ری و هێندی و چینی و توركی و نه‌بتی و تازیان پێ نووسیگه، ته‌نانه‌ت ده‌نگ خۆڕه‌ی ئاو و ده‌نگی په‌له‌وه‌ره‌كانیان پێ نووسیگه.365پیتی بووگه كه 160پیتی له زوان‌گه‌ل‌تر بووگه بۆ به‌رامبه‌ری كردن و توانایی نووسین به ئه‌و زوان‌گه‌له و 205 پیتی‌شی كۆكراوه‌ی ئه‌و ڕێنووسه‌كان‌تر بووگه.